ئەردۆغان داوا لە پووتین دەکات بەزووترین کات ئاگربەست ڕابگەیەنێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی رووسیا داوای لێکردووه که ئاگربەست لە ئۆکرانیا رابگەیەنێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، رۆژی یه‌کشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمێر پووتین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه و هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تاوتوێ کراوه و هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا کرا.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکردووه، کە ئاگربەستێکی بەپەلە دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییە مرۆییەکانی ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی و رایشگەیاند: ''با هەموو بەیەکەوە رێگای ئاشتیی بکەینەوە''.
ناوبراو هاوکات جەختی لەسەر گرنگیی هەنگاونانی بەپەلە کردەوە بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی ئاشتیی کە دەستەبەری ئاگربەست بکات و رێڕەوی مرۆیی بکاتەوە.
ئه‌ردۆغان باسیشی له‌وه‌کردووه: "داگیرکارییەکەی رووسیا لە ئۆکرانیا جێی قبووڵکردن نیە، بەڵام لە هەمان کاتیش‌دا دژایەتی سزاکانی رۆژئاوای کردوە بۆ سەر مۆسکۆ".
ئه‌ردۆگان به پوتینی راگه‌یاندووه، "ساویلکەییە ئەگەر پێت وابێت گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەرەوپێشچون بەخۆیانەوە دەبینن لەکاتێکدا ئەگەر شەڕەکە بەردەوام بێت".