May 21, 2022 19:59 Asia/Tehran
  • تۆمەتە نوێکانی تورکیا لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستانی به‌ کۆسپێک له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ سووریه‌کان وه‌سف کرد.

 


مەولوود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی هەینی بانگەشەی ئەوەیکرد : پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕێگری لە گەڕانەوەی سوریەکان دەکەن بۆ وڵاتەکەیان.
چاوش ئۆغڵو گوتیشی: بەردەوام دەبین لە شەڕی دژی پەکەکە و یەپەگە لە سووریا، کە رێگری لە گەڕانەوەی گەلی سووریا دەکەن بۆ زێدی خۆیان. لە ئەنجامی هەوڵەکانمان بۆ سەقامگیری، نزیکەی ٥٠٠ هەزار سوری گەڕاونەتەوە ناوچە پاکتاوکراوەکانی باکوری سوریا.
چاوش ئوغڵو گوتیشی: تا ئەو کاتەی فاکتەرەکانی وەک نایەکسانی ئابووری و کێشە ئەمنییەکان چارەسەر نەکرێت، شەپۆلی کۆچ بەردەوام دەبێت.

ئەم لێدوانانەی چاوش ئوغڵوو لە کاتێکدایە کە تورکیا بەشێکی زۆری خاکی سوریای داگیرکردووە و خۆی لە ھۆکارانی ئاوارەیی و ئاڵۆزیی ئەو ناوچانەیە. 
 

سەرپەیڤ