حوزه‌یران 01, 2022 17:59 Asia/Tehran
  • ئەردوغان : ئەوروپییەکان داکۆکی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن

سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای ھەڕەشەی پەرە پێ دانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپاکەی بەرەو ناوچەگەلێکی تازەی خاکی سووریا، بانگەشەی کرد کە وڵاتانی ئەورووپی بە ناوی دیموکراسییەوە داکۆکی لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتەگەلێکدا لە نێو کۆڕی ئەندامانی پارتی «دادوگەشە» وتی: بە بێ ڕەزامەندیی تورکیا، سویید و فینلاند ناتوانن ببنە ئەندامای ناتۆ.

ئەردوغان وتیشی: وڵاتانی ئەورووپی دەبێ لەگەڵ چالاکی و کردەوەکانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دژایەتی بکەن، ناوگۆڕینی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ھیچ ڕەوایەتییەکیان پێ نابەخشێت و ئێمە دەزانین کە کێگەل لەم ڕێکخراوانە داکۆکی دەکەن و کێگەل داکۆکییان لێ ناکەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتووشیەتی: ناتۆ بە قەدەر پێویست بۆ لەنێو برڕدنی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان پشتگریی لە ئانکارا نەکردووەو تەنانەت سویید ٣٥٠ ملوێن دۆلار بارەبووی پەکەکە ی کردووەو ئەوانیش موشەکیان پێ دابین کردووە.

جێگای ئاماژەیە ئانکارا پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» بە ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی دەزانێت.

سەرپەیڤ