چاووش ئوغلو: بایکۆتەکانی دژی ئێران نادادگەرانەن
وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە پێی داگرت: ئەو بایکۆتانەی بەسەر ئێران دا سەپێندراون، نادادگەرانەن.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئانکارا پشتگری لە بایکۆتەکانی سەر ئێران ناکات، هیواداریی دەربڕی کە د انوستانەکانی بەرجام بە دەنجام بگەن.
ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهییان دوای دیدارو وتووێژی لەگەڵ مەولوودچاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئانکارا لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش دا لەگەڵ هاوتاکەی وتی: لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوسێیەتی و گرینگایەتی دانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە وڵاتانی دراوسێ گەشە پێ دان و قوڵ و پتەوکردنەوەی پەیوەندیی ئێران و تورکیا بە شێوەیەکی بەبڕشتانە لە بە رنامەی کاری تاراندادیە.
ئەمیرعەبدوڵڵاهییان ئاماژەی کردە گەشتەکەی جۆزیپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ تارانیش و وتی: چاووش ئوغلوم لە ڕەوتی گەشتەکەی بۆرڵ بۆ تاران و ڕێککەوتن بۆ بەردەوام کردنی دانوستانی هەڵگرتنی بایکۆت ئاگادار کردووەتەوەو بە هیوام لە خولی تازەی وتووێژەکانی ئێران و لایەنەکانی بەرامبەر بە مەرجی هەڵس و کەوتی ڕاست بینانەی ئەمریکاو سێ وڵاتەکەی ئەورووپا ڕێککەوتن مسۆگەر بکرێت.
ناوبراو ستایشی پێشوازیی گەرم و گوڕو میوانداریی چاووش ئوغلوی کردو پێشی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاسایشتی تورکیا بە ئاسایشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەزانێت.