وتەکانی چاووش ئوغلو لە بارەی ئامادە بوونی نایاسایی تورکیا لە عێراق و سووریا
وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ پاسادانی ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی وڵاتەکەی لە خاکی عێراق و سووریا وتی: نابێ چاوەڕوان بن کە ئانکارا لە ھەمبەر تاقمە تیرۆریستە کوردەکاندا دەستەوەستان دانیشێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا لە دانیشتنی باڵوێزانی ئەم وڵاتە بانگەشەی کرد: تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ملوێنان سووری ھەوڵ دەدات و نابێ چاوەڕوان بکرێت لە ھەمبەر ھێرشی تاقمە تیرۆریستەکان ھیچ کارێک نەکرێت.
چاووش ئوغلو ھەروەھا بەم بانگەشەیەی کە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکووری سووریا یارمەتیی گەڕانەوەی ھێمنی زۆرێک لە شارومەندانی سووری بۆ وڵاتەکەیان دەدات، وتیشی: چەکدارانی یەپەگە ئێشتاشی لەگەڵدا بێت بە مەبەستی تێکدانی سەقام و ئاسایشت و مسۆگەر کردنی پلانی جیایی خوازی ھەڵدەکوتنە سەر شارومەندانی سووری و لەشکریانی تورکیا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەدا لەمەڕ ڕەوشتی عێراقیش بانگەشەی کرد کە ئانکارا خوازیاری وەدی ھاتنی عێراقێکی سەقامدارو خاوەنی سەروەری و دەستەڵاتی تۆکمەوتەواوە لە سەرتاسەری خاکی خۆی دا و چاوەڕوانە بەغداش تاقمی پەکەکە بە تیرۆریست بناسێنێ و ھەنگاوی بەبڕشتانەی بۆ ھەڵگرێت.