کانونی دوھەم 20, 2023 15:25 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لە لێدوانەکانی جۆن بۆڵتۆن

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا سەبارەت بە پێویستیی خۆ تێگەیاندنی ناتۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیادا نیشان دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "TRT"، ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی  نیشتیمانیی ئەمریکا، سەبارەت بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە، وتی : هەوڵدان لەمەڕ دیاری کردنی سەرپەرشتیارێک بۆ ئیرادەی دیموکراسی نەتەوەیەک بێهودەیە.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا ڕاشیگەیاند: ئەو ڕۆژانەی کە ئێوە وەک پێوەرێک دەستتان لە کاروباری ناوخۆی کۆلۆنیەکانتان وەردەدا، بە سەر چووە.

«جۆن بۆڵتۆن» کە پێشتر دانی بە پشتیوانی کردنی  کودەتا سەربازییەکان لە سەرانسەری جیهان دا نابوو، داوای لە ناتۆ کردووە دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بکات، کە بڕیارە لە 14ی مای ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

سەرپەیڤ