شوبات 18, 2023 19:37 Asia/Tehran
  • ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا لە ٣٩ هەزار کەس تێپەڕی

وەزیری ناوخۆی تورکیا «سولەیمان سۆیلۆ» شەوی شەممە لە تازەترین راپۆرت دا سەبارەت ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرز ۷.۸ ریختەرییەکەی ئەم وڵاتە وتی: ژمارەی گیان لەدەست داوانی ئەم کارەساتەگەیشتووەتە ٣٩ ھەزارو ٦٧٢ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی تورکیا، بەڕێوەبەرایەتیی ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکانی تورکیا (AFAD) بەرلەوە واتە سەر لەبەیانیی ڕۆژی ھەینی ، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی باشووری ئەم وڵاتەی ٣٨ ھەزارو ٤٤ کەس ڕاگەیاند بوو.

ئەم ناوەندە ئاماژەی بەوەش کردووە، ھەتا بەیانیی ڕۆژی هەینی زیاتر لە ١٠٨ ھەزار کەسیش لە بوومەلەرزەکەدا برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکانی تورکیا (AFAD)، بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە سێبەری خستووەتە سەر ژیانی ١٣ ملوێن کەس لەم وڵاتەدا.

دوو بوومەلەرزەی گەورە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ ڕۆژی دووشەممەی شەشەمی فڤریە ناوچەکانی باشووری تورکیا و باکوری سوریای گرتەوەو زیانێکی قورسی بە بیناوباڵاخانەکانی ھەردوک وڵاتەکە گەیاندو تیمەکانی فریاگوزاری  لە ئێستادا خەریکی ھەڵگرتنەوەی داروپەردوون و فرڕیای ئەو کەسانە دەکەون کە لەژێر کەلاوەکاندا گیریان خواردووە.

دوابەدوای ئەم کارەساتە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا حەوتەیەک ماتەمینیی گشتیی لە وڵاتەکەی دا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ