شوبات 18, 2023 23:07 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بۆ زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس

بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا ٤٠ هەزار کەسی تێپەڕاند.

پێشتر سەرچاوەکانی تورکیا ڕێژەی قوربانیانی بوومەلەرز ۷.۸ ریختەرییەکەی ئەم وڵاتەیان ٣٩ ھەزارو ٦٧٢ کەس ڕاگەیاند بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی تورکیا (ئافاد) ئێوارەی ڕۆژی شەممە  ڕایگەیاند کە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بۆ ٤٠ هەزار و ٦٤٢ کەس ھەڵکشاوە و ڕێژەی بریندارانیش پترلە ١٠٨ ھەزار کەس ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ڕووداوە چاوەڕواننەکراوەکانی تورکیا (AFAD)، بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە سێبەری خستووەتە سەر ژیانی ١٣ ملوێن کەس لەم وڵاتەدا.

دوو بوومەلەرزەی گەورە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ ڕۆژی دووشەممەی شەشەمی فڤریە ناوچەکانی باشووری تورکیا و باکوری سوریای گرتەوەو زیانێکی قورسی بە بیناوباڵاخانەکانی ھەردوک وڵاتەکە گەیاندو تیمەکانی فریاگوزاری  لە ئێستادا خەریکی ھەڵگرتنەوەی داروپەردوون و فرڕیای ئەو کەسانە دەکەون کە لەژێر کەلاوەکاندا گیریان خواردووە.

دوابەدوای ئەم کارەساتە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا حەوتەیەک ماتەمینیی گشتیی لە وڵاتەکەی دا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ