ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا بۆردومان كران
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ بنكه‌ی سوپای توركیا له‌سنوری ناحیه‌ی برادۆست له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرانه ئامانج و تاوه‌كو ئێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو ناحیه‌ی سیده‌كان به یۆرۆنیوزی راگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه سێ بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له لە ناوچەکانى بەرمیزە، ناوڕوبارۆک و دەریا سۆر لە سنوری ناوچه‌ی برادۆست كراونه‌ته ئامانج و بۆردومان كراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، دوای بۆردومانه‌كه ئاگرێكی زۆر له‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی توركیا كه‌وتۆته‌وه، تاوه‌كو ئێستاش زیانه‌كان نه‌زانراون و ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌سنوری قه‌زای ماوه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی بۆردومانی ئه‌نجامدا.