ئاگرکەوتنەوە لە ناو زەوینەکانی دوو گوندی ئامێدی بە هۆی تێکهەڵچوون لە نێوان پەکەکە و تورکیا
بە دوای تێکهەڵچوون لە نێوان هێزەکانی تورکیا و پەکەکە لە گوندەکانی کانی و سگێری لە چیای مەتینای شاری ئامێدی ئاگرکەوتنەوەیک ڕووی دا و هەتا ئێستاش نەکوژاوەتەوە .
نزار سەرگوڵی دێداری گوندی ئامێدی وتی : ئەو ئاگرکەوتنەوە لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردووەوە ڕووی داوە و هەتا ئێستاش کونتڕوڵ نەکراوە . سەدان داری ناو دارستانەکانیش و باغەکانی دانیشتوانی ئەو دوو گوندەش لە ناو ئاگردا سووتان .
بە وتەی دێداری ئەو گوندە ناوچەکە کوێستانیە و کونتڕڵی ئاگرەکەش دژوارە . دانیشتوانی ئەو گوندانە لە هەوڵدان کە ئاگرەکەی بکوژننەوە چۆنکوو تیمەکانی ئاگرگوپێنەوە ناتوانن بڕونە ناو ئەو ناوچانە . ئەوە بو ماوەی دوو ساڵە کە بە هۆی ئوپڕاسیونەکانی تورکیا و جێگیر بوونی ەێزەکانی ئەو وڵاتە لە گوندی سگێری لە دەڤەری ئامێدی ئەو ناوچە بە ردەوام شایەتی شەڕ و تێکهەڵچوونە و تا ئێستاش بە هۆی ئەو شەڕانە شەش جار ئاگرکەوتنەوە ڕووی داوە .