شوبات 02, 2025 08:26 Asia/Tehran
  • گرینگترین سودەکانی سێووچۆنیەتی بەکارهێنانی

سێو یەکێ لە سەلامەتترین وبەتام وچێژترینی میوەکانە. ئەم میوە لە باری بوونی بڕێکی زۆر ڤیتامین سی ، فیبر، ئانتی ئۆکسیدان بۆ جەستە سودی زۆری هەیە.

بەڵام بەداخەوە زۆرێک لە خەڵک بۆمیوانی جۆربەجۆر سێو بەکارئەهێنن ولە سودەکانی سێو بۆ سلامەتی هیچ نازانن. سێو یەکێ لە باشترینی میوەکانە وئەم تایبەتمەندیانەشی هەیە: سودی دژە هەوکردن، ئانتی ئۆکسیدانی بەهێز وکۆنترۆڵ کراوی ڕادیکاڵە ئازادەکان، بەهێزکرانی سیستمی ئیمنی جەستە. زۆربەسودە بۆخانمەکان،پێشگیری ئەکات لە قەبزی ، پێشگیری ئەکات لە نەخۆشی هەناسە وبیرچوونەوە ، یارمەتی نەخۆشانی شەکرە ئەدات، ژەهری جەستە لادەبات ، یارمەتی ئەدات بۆ کزبوون، بەسودە بۆ دڵ ودەمار، یارمەتیدەربۆ نەخۆشی هەوکردن وچڵک کردن، دەرمانی باشە بۆ کەم خوێنی و.....

ئایا سێو گەرمە یاساردە؟میوەی سێو گەرم وتەڕە وبڕێکی زۆرلە ڤیتامینەکان ومادەی کانزایی تیدایە وبۆ سەلامەتی هەمووتاکێک باشە.بەهەرحاڵ بە پیی ڕاسپێری پزیشکان خواردنی ڕۆژانەی سێو زۆر باشە.

 

 

سەرپەیڤ