"فیلیپ لازارینی" سەرۆکی ناوەندی فریاکەوتن و هەوڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژهەڵاتی نزیک(ئانروا) وتی کە غەززە، ناناسرێتەوەو هیچ کۆتاییەک بۆ شەڕ لە غەززە، بەدی ناکرێ.
ئانتونیو گوترش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دوای درێژەی دەسدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە ناوچە وشداری دا .
لەم ڕۆژانەدا جێگایەک نییە لە وڵاتی فەرەنسا کە باسی وەڵامە مووشەکییەکی ئێران بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیی تێدا نەکرێ و نەبیسترێ. ڕاپۆرتێک لەم بارەوە دەبینین.
نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا، بانگەشەی میدیا ڕۆژاواییەکان سەبارەت بە ئەنجامدرانی تاقیکاریی ئەتۆمی لە ئێرانی ڕەت کردەوە.
سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەمریکاو ناتۆ هاوبەشی جەنایەتەکانی ئوکراینن دژ بە ڕووسیا.
ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان داوای دامەزراندنی ئاگربڕی خێرای کرد لە لوبنان و کەرتی غەزە .
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە پێی بەیاننامەیەک ڕاپۆرتی دا ؛ هێزەکانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە چوار درۆنی جەنگیی ئوکراینیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕووسیا شوێندۆزی کردووە و خستوونیانەتە خوارەوە.
لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر، هەزاران ناڕازی لە سەرانسەری جیهان ڕژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕ و خوێنڕشتن بوون.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەکەم ساڵڕۆژی هێرشەکانی باهۆزی ئەقسا خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای "خوێنڕشتن و تووند و تیژیی تۆقێنەر لە غەززە و لوبنان بوو.
خۆپیشاندانی پاڵپشتی کردنی فەلەستین لە سەرانسەری جیهان لەوان لە ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمان، هۆڵندا، هیندستان و ئەفریقای باشوور بەردەوامە.