گەڵاڵەی ئوتریش بۆ وەدرنانی پەنجا هەزار پەنابەر
دەوڵەتی ئوتریش تا ساڵی 2019ی زایینی ، پەنجاهەزار پەنابەر لەو وڵاتە وەدەر دەنێ .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئاڵمان و بە گێڕانەوە لە مێدیاکانی ڕۆژی شەمەی ئوتریش " یوهانا مایکل لایتنر " وەزیری ناوخۆی ئوتریش وتی : ئەو وڵاتە هەروا درێژە ئەدا بە ڕەوتی وەدەرنانی پەنابەران و لەو بوارەدا پێداگرە .
سەرچاوە هەواڵیەکانی ئوتریش ڕایانگەیاند ئەو گەڵاڵەیە گەرەنتیدەری وەدەرنانی پەنجاهەزار پەنابەرە تا سێ ساڵی داهاتوو و دەوڵەت بۆ ئەو کەسانەی کە خاکی ئەو وڵاتە بە جێ دێڵن بڕێک لە سەرەتیە داراییەکان لەبەرچاو دەگرێت و هەروەها پێڕستێک لە وڵاتانی ئەمن بۆ پەنابەران دەناسێنێ کە ئیمکانی مافی پەنابەریەتی لەو وڵاتانەیان هەبێت . ئوتریش پێشتر لە مانگی ژانویەی داهاتوووش باسی لە بڕیاری خۆی بۆ بەرگرتن لە هاتنی بەربڵاوی پەنابەران کرد و ڕایگەیاند لە چاو ساڵی ڕابردووی زایینی کە پێشوازی لە نەوەد هەزار پەنابەر کرد لە ساڵی 2016 سی و حەوت هەزار و پێنسەد پەنابەر قەبوڵ دەکات .
هەفتەی ڕابردوو دەوڵەتی سوئید باسی لە بڕیاری خۆی کرد بۆ وەدەرنانی نزیکەی هەشتا هەزار پەرنابەر لە خاکی ئەو وڵاتە . ژۆمارێک لە وڵاتانی ئورووپایی بە زۆر بوونی بێ وێنەی پەنابەران لە چەند مانگی رابردوودا ، بۆ کونتڕۆڵ کردنی پرسی کۆچبەری بۆ ئەو وڵاتانە سیاسەتی توندیان گرتە بەر .