میدیای ڕوسی : ئێران ، ڕوسیا و چین توانایی سەربازیی ئەمریکایان لاواز کردووە
میدیایەکی ڕوسی بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە "بەرنامە ڕێژییەکانی بەرەڤانی ڕوسیا و چین بوونەتە هۆی لاوازبوونەوەی توانای سەربازی ئەمریکا " نووسی : سەردەمی سەریەتی سەربازیی ئەمریکا بە سەر جیهان کۆتایی پێهاتووە و ئەم مەسەلە زۆرتر لە ڕابردوو کاربەدەستانی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، هەواڵدەریی ڕوسیا سگودنیا ئەمرۆ ( سێ شەممە) لە گوتارێکی خۆی دا بەشێکی گوتاری ڕۆژنامەی ئەمریکایی واشنگتۆن پۆستی لە چاپ داوە کە لەو دا بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی کارناسی ، سەردەمی سەریەتی سەربازیی ئەمریکا بەسەر وڵاتانی دیکە جەختی لە سەر کراوە .
لە گوتارەکەی ڕۆژنامەی ڕوسی دا گوتراوە : سەردەمی سەریەتی ئەمریکا بە سەر جیهان کۆتایی پیدێت ، چوونکا توانایی سەرەکیی ئەو وڵاتە لە کۆ پاپۆرەکانی هەڵگری فڕۆکە دایە کە گرینگایەتی پێشووی خۆی لە دەس داوە .
ڕوسیا سگودنیا لە گوتاری خۆێ دا بە گێرانەوە لە ڕاپۆرتی ناوەندی ئاسایشی ئەمریکا نووسیوێتی : کۆ پاپۆرە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکایی لە بارودۆخیکی تایبەت دان و ئەگەر بەرلەوە هیچ هێزیک بەرامبەر ئەم پاپۆرانە توانای ڕاوەستان و بەرەنگاربوونەوەی نەبوو ، لە بارودۆخی هەنووکە ڕەوشەکە بە تەواوەتی گۆردراوە میدیای ڕوسی بە گێرانەوە لە ڕاپۆرتی ئەمریکایی گوتیشی : ڕوسیا لە دەریای بالتیک دا سیستیمی بەرەڤانی مووشەکی جێ دڵنیایی بەدی هێناوەو وکۆما مووشەکییەکانی لەو ناوچەیە دا سەقامگیر کردووە . ناتۆیش سەبارەت بە سەقامگیر بوونی مووشەکەکانی ڕوسی لە درێژەی سنوورەکانی سوریا وشداری داوە . لە دریژەی ڕاپۆرتەکە داهاتووە : ڕوسیا هەروەها مووشەکەکانی ئاسمان بۆ ئاسمانیی پێشکەوتووی بە تاقیکردووەتەوە و کارناسەکانیش کارایی باڵای ئەو موشەکانەیان پشت ڕاست کردۆتەوە .
 
							 
						 
						