ئه‌یلوول 08, 2017 20:03 Asia/Tehran
  •  ڕەخنەی نوێنەری پەرلەمانی ئێراق لە بێ دەنگی عەرەبستان بەرامبەر  کوشت وبڕی موسولمانانی میانمار

نوێنەری پەرلەمانی عێراق بە ڕەخنە گرتن لە بێ دەنگی عەرەبستان بەرامبەر کوشتاری موسولمانەکانی میانمار، لە ڕیاز داوای کرد بە جێ یەمەن و بەحرەین، چەک وچۆڵی خۆیان برژێننە سەر هۆکارانی ئەو کووشتارە سامناکە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری عێراقی (راع) ، خاتوو " فیردۆس ئەلعەوادی" ، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ، بە شەرمەزار کردنیی تاوانکارییەکانیی ئەمدواییەی سوپای میانمار دژی موسولمانەکانی ئەو وڵاتە جەختیکرد : کووشتاری موسولمانەکانی ڕوهینگیا نۆمایشەکانی مافی مرۆڤی وڵاتانی گەورەی ڕیسوا کرد.

نوێنەری پەرلەمانی عێراق بە ڕاشکاوی وتی: ئەوەی موسولمانەکانی میانمار لە سێبەری بێ دەنگی نێو دەوڵەتی و ژمارێک لە وڵاتان وەکوو عەرەبستان کە ئیدعای ڕێبەری جیهانی ئیسلام دەکەن ، بەرەو ڕووی ئەون گەورەترە لە تاوانکاری ڕەگەز کوژی. ئەلعەوادی بە ڕاشکاوی وتی: هەڵوێستەکانی خەمساردانەی وڵاتانی بەدەستەڵات بەرامبەر تاوانکاریی گەلێک کە ئەمڕۆ لە میانمار ڕوو ئەدات نیشان ئەدات کە ئەوان لە وەی لەو وڵاتە ڕوو ئەدات ڕازین کە وابوو دەبێ بۆ ڕزگاری موسولمانەکانی میانمار لە ئاستی ئیسلامی هەڵوێستی جیددی بگرن . بە هۆی پەلامارەکانی ئەمدواییەی سوپای میانمار بۆ سەر موسولمانەکانی ڕوهینگیایی لە ستانی ڕاخین ، ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کە لە ٢٥ ئاگۆستی ڕابردوو دەستپێکراوە، سەدان کەس کوژراون . موسولمانەکان لە میانمار لە هیچ مافێکی شارومەندی کەڵک وەرناگرن .

سەرپەیڤ