ئه‌یلوول 10, 2017 16:23 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی خەڵکی سترالیا بۆ داکۆکی  لە موسوڵمانانی روهینگیا

سەدان کەس لە خەڵکی شاری ملبورنی ئۆسترالیا لە کاردانەوە بەرامبەر تاوانکاری دڕندانەی سوپای میانمار بەدژی کەمینەی موسوڵمانی روهینگیایی لەم وڵاتە، کۆبوونەوەی ناڕازیانەیان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ناڕازیان ڕۆژی یەکشەممەلە شاری ملبورنی ئوسترالیا  وێڕای ڕەخنە گرتن لە بێ دەنگە کردنی  کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر کوشت وبڕی بەربڵاوی  خەڵکی میانمار وەک کەمینەی موسوڵمان لەم وڵاتە پێداگرییان کرد سەرکوتکردنی موسوڵمانان بەتایبەت لە پارێزگەی راخین لە ڕۆژاوای میانمار هەوڵێکە بۆ پاکتاوکردنی روهینگیاییەکان لە گشت  حەشیمەتی میانمار.

ناڕازیان  داوایان لە دەوڵەتی ئوسترالیا و هەروەها کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد  بۆ کۆتایی دان بە توندوتیژی و تاوانکاریی سوپای میانمار  بەتایبەت لە پارێزگەی راخین لەڕۆژاوای ئەم وڵاتە  هەوڵێکی خێرا بدەن  .

لە ڕۆژی هەینی بیست و پێنجەمی ئووتەوە تائێستا  لەبەر پەلاماری سەرکوتکارانە و دەستدرێژکارانەی سوپای میانمار بۆسەر موسوڵمانانی روهینگیا لە پارێزگەی راخین لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە زۆرتر لە شەش هەزار موسوڵمانی روهینگیایی  کوژران و هەشت هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون .

سەرپەیڤ