ئه‌یلوول 10, 2017 19:21 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی سەفەری رۆحانی بۆ قەزاقستان بەتەوەری ڕاگەیشتن بە دۆخی موسڵمانانی میانمار

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەبواری زانست و تەکنۆلۆژیا لە قەزاقستان و دانیشتنی تایبەت بۆ تاووتوێی دۆخی موسڵمانانی میانمار، ئاستانەی بەرەو تاران جێهێشت.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە رۆژی شەممە بەمەبەستی بەشداربوون لە یەکەم کۆبوونەوەکانی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەبواری زانست و تەکنۆلۆژیا سەردانی قەزاقستانی کردبوو، جگە لە بەشداربوون لەو کۆبوونەوانە، لەگەڵ سەرۆک کۆمارانی قەزاقستان، تورکیا، کۆماری ئازەربایجان، ئۆزبەکستان و ڤێنزۆئێلاش دیدار و لەبارەی گرینگترین پرس وبابەتەکان لەپەیوەندییە دوو قۆڵییەکان وپرسە ناوچەیی و جیهانییەکان وتووێژی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لەو چاوپێکەوتنانەدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی گرینگیدانی جیددیی جیهانی یئسلام بە دۆخی لێقەوماوانی موسڵمانی رۆهینگیایی لە میانمار.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکانی ئاستانەش سەران و بەرپرسانی بەشداربوو، دانیشتنێکی تایبەت بەمەبەستی تاووتوێی ڕەوشی موسڵمانانی میانماریان بەڕێوەبردو لە بەیاننامەیەکدا جەختیان کرد لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکان، ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان و هەروەها ڕاگەیشتن بە ڕەوشی لێقەوماوان و ئاوارە میانمارییەکان.

سەرپەیڤ