توندترکرانی ڕێوشوێنی ئاسایشی لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژارنی پەرلەمانیی لە ئاڵمان
بەرپرسانی ئاسایشیی ئاڵمان ، بەسەرنجدان بە ئاستی باڵای هەڕەشەو گوڕەشە تیرۆریستییەکان، ڕێوشوێنی ئاسایشییەکان هەتا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتە توندتر دەکەن.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک؛ کریستیەن ئیسمەر سەرۆک پۆلیسی بەرلین ڕایگەیاند، ئاڵمان لە یەکەم هەنگاودا لەوبارەوە دەست دەکا بە زیادکردنی ژماری هێزەکانی پۆلیس لەو وڵاتە هەتا رۆژی٢٤ی سیپتەمبەر واتە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی.
کریستیەن ئیسمەر وتی: تەنانەت ئەگەر نیشانەگەلی بەرچاو لەمەڕ بوونی هەڕەشەی ئاسایشی و یان تاوسەندنیشی لەئارادانەبێ، ئامادەبوونی پۆلیس لانیکەم لەئاراستەی هەست بە ئاسایش و هێمنی کردن لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەدەستێنێ.
راوێژکاری باڵای ئاڵمان ڕاستەوخۆ هەڵنابژێردرێ، بەڵکوو هەڵبژاردنی گرێدراوی دەنگی پەرلەمانی باڵادەستە لەهەمبەر گشت پارتەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە.
ئانگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئێستای ئاڵمان و مارتین شولتس سەر بە پارتی سۆشیال دیموکرات، خەنیمە سەرەکییەکانن لەو هەڵبژاردنانەدا.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئاڵمان رۆژی٢٤ی سیپتەمبەری ئەمساڵی زایینی بەڕێوەدەچێ.