هەڵوێست گرتنی دێروەختی عەرەبستان لەمەڕ ئیدانەکردنی کوشتاری موسڵمانان لە میانمار
عەرەبستانی سەعوودی سەرەنجام لە هەڵوێست گرتنێکی دێروەختدا، پەلاماری سوپای میانمار بۆسەر موسڵمانانی ئەو وڵاتەو کوشتاری ئەوانی شەرمەزار کرد.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستانی سەعوودی لەدانیشتنی دوێنێ سێ شەممە بەسەرۆکایەتی سەلمان بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستان، بێ دەنگەی خۆی لەهەمبەر کوشتاری موسڵمانانی رۆهینگیایی شکاندو ڕایگەیاند: کوشتاری تیرۆریستی، دەسدرێژکارییە دڕندانەکان و کۆمەڵکوژیی موسڵمانان لەمیانمار ، ئیدانەکراوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستانی سەعوودی، بانگەوازی کۆمەڵگای جیهانی کرد بۆ هەنگاونانی خێرا لەپێناو ڕاگرتنی کردەی توندوتیژانەو هێنانەدی مافەکانی کەمینەی موسڵمان لە میانمار.
شێخ ماهر حەموود سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی خۆڕاگریی لە لوبنان، چەند ڕۆژ لەوە پێش وتی: وەهابی نەبوونی موسڵمانانی میانمار، هۆی بێ دەنگەی عەرەبستان(تائێستا) لەهەمبەر قەڵاچۆی ئەوان بەدەست سوپای میانمار بووە.
کوشتاری موسڵمانانی رۆهینگیایی لەلایەن حکومەت و بوداییانی توندڕەوی میانمار بەرەوڕووی شەپۆلێکی توڕەیی و ناڕەزایەتی لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بووە.
بەهۆی پەلامارەکانی سوپای میانمار بۆسەر موسڵمانانی رۆهینگیایی لە پارێزگای راخین هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە کە لە٢٥ی ئاگۆستی ڕابردوووە دەس پێ بووە، هەزاران کەس کوژراون و بریندار بوون و زیاتر لە٤٠٠هەزار کەس ئاوارە بوون.