ئه‌یلوول 23, 2017 12:53 Asia/Tehran
  • لێبوردنی نێودەڵەتی: ماڵی موسڵمانانی رۆهینگیایی هەروا لەئاگردا دەسووتێت

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە خستنەڕووی بەڵگەو سەنەدی نوێ ڕایگەیاند؛ سووتاندنی ماڵی موسڵمانانی رۆهینگیا لەپار ێزگای راخینی میانمار هەروا بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند؛ لە وێنەو فیلمە سەتەلایتییە نوێکان، دووکەڵێکی ڕەش ئاسمانی گوندەکانی پارێزگای راخینی داگرتووە.

سوپاو بوداییانی میانمار ماڵی موڵمانانی رۆهینگیا دەسووتێنن.

نووسینگەی هاواهەنگیی یارمەتییە مرۆییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان(OCHA) یش رۆژی هەینی بەئاماژە بەوەی کە تائێستا پتر لە٧٠٠هەزار کەس لە موسڵمانانی رۆهینگیا لە میانمار بەرەو بەنگلادش هەڵاتوون، ڕایگەیاند، کۆچی زۆرەملێی موسڵمانان لە میانمار، گەورەترین ڕەوەکۆچ لەساڵانی ڕابردوویە.

لە رۆژی هەینی٢٥ی ئاگۆستەوە تائێستا لەشەپۆلی نوێی پەلاماری سەرکوتکارانەو دەسدرێژکارانەی سوپای میانمار بۆسەر موسڵمانانی رۆهینگیا لە پارێزگای راخین هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، زیاتر لە شەش هەزار کەس کوژراون و هەشت هەزارکەسیش بریندار بوون. دەیان هەزار کەس لە موسڵمانانی رۆهینگیاش ناچار بوون بەرەو بەنگلادش هەڵێن.

پارێزگای راخین لەساڵی٢٠١٢وە شایەتی پەلامارەکانی سوپای میانمار و بوداییە توندڕەوەکان لەدژ موسڵمانانی رۆهینگیایە. یەک ملوێن موسڵمانی رۆهینگیا لە مافی شارومەندیی لەمیانمار بێ بەشن.

سەرپەیڤ