بەرگری لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا
نوێنەرانی فەرانسا و ئەڵمان لە کۆبوونەوەی لێژنەی یەکەمی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان کرد لە سەر بەڵێنمەندی وڵاتەکەیان بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک و هەروەها پارێزرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "مایکل بیونتینۆ" نوێنەری ئەڵمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ئەنجامی ١٣ ساڵ دیپلۆماسییە و پاراستنیشی ئاسایش و هێوریی جیهان دەستەبەر دەکات.
"فرانسوا دیلتەر" نوێنەری فەرانسا لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە پێداگری لە سەر پێبەندی ئەم وڵاتە بە پارێزرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران وتی: ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک پیشانی داوە کە پێشگری بە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی لە ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستانەوە گونجاوە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی لێژنەی یەکەمی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە بە تەوەرەی چەکداماڵینی ئەتۆمی بەڕێوە چوو، وڵاتانی ئەندامی پێشنیارەکانی خۆیان لە بواری قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی و چەکداماڵینی چەکی کۆکوژیان ئاراستە کرد.
هاوکاریی نێودەوڵەتی لە بواری دەکارهێنانی ئاشتیانەی کەش، کەم کردنەوەی و شەفاف کردنی خەرج و بەرجی سەربازی، قەدەغەی بەرهەم هێنان و پەرەسەندنی هەموو چەشنە چەک و چۆڵی کۆکوژ و بەدیهاتنی ناوچەیەکی بەدوور لە چەکی ئەتۆمی لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناڤین، لە مژار و بابەتەکانی بەرس باس و لێکدانەوە لەم کۆبوونەوەیەدا بوو.