ترەمپ ڕێکۆردداری لاوازبوونی ئاستی خۆشەویستیی لە جیهان
هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ پاراستنی زەوی بووە هۆی ئەوەی تا 195 وڵاتی بەشداریکەری جڤینی ژینگە پارێزی لە پاریس، بەڵگە و ڕێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و دەکارنەهێنانی سووتەمەنییە نەوتییەکان واژۆ بکەن.
ڕێککەوتنە مێژووییەکەی پاریس کە لە ساڵی 2020 ەوە دەبێ بچێتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە، یەکەم ڕێککەوتنی هەرێمی جوگرافییە لە چەشنی خۆیدا. بە پێی ئەم بەڵگەیە وڵاتان بەڵێندار دەبن کە لە ڕادەی بەرهەمهێنانی گازە گوڵخانەییەکان و هەروەها سووتەمەنی نەوتی کەم بکەنەوە.
لە ماوەی سەدەی بیست و یەکدا، پلەی گەرمای جیهان بە شێوەی مام نێوەنجی 0.76 پلەی سانتیگراد هەڵکشاوە و مەزندە دەکرێت بە ڕادەی 1.8 پلە تا 4 پلەی سانتیگرادیش زیاتر بێتەوە. گەرم بوونی زەوی دەبێتە هۆی توانەوەی سەهۆڵەکان و لە ئەنجامدا چوونەسەری ئاستی ئاوی زەریا و ئۆقیانووسەکان تا نزیک بە 17 سانتی مەتری لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا بەدواوە دەبێت.
گۆی زەوی سەیرۆکەیێکە کە 5 ملیارد ساڵی تەمەنە و تەنیا لە 200 هەزار ساڵی رابردوودا میوانداری کردووە لە مرۆڤەکان. ئەم مرۆڤە زیرەکە بەداخەوە لە ماوەی 200 ساڵی ڕابردوودا بووەتە دوژمنی زەوی و بەردەوام خەریکی لەنێوبردنیەتی. ئەم بابەتە بە هۆی گەشەی حەشیمەت و بەتایبەت بە پیشەسازی بوونی ژیانی مرۆڤەکانە. هەموو وڵاتان لە بەرامبەر گۆڕانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگە و زەوی بەرپرسیارن بەڵام هەر کامەیان بەرپرسیارەتییەکی جیاوازیان هەیە. دیارە ئەو کەسانەی وا زیاترین ڕادەی گازی گوڵخانەیی بەرهەم دێنن واتە ولاتانی پیشەسازی و پێشکەوتووی جیهان وەکوو ئەمریکا کە یەک لە چواری بەرهەمهێنانی ئەو گازانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم وڵاتە، دەبێ بەرپرسیارەتییەکی زیاتر وەئەستۆ بگرێت.
ترەمپ لەدەسپێکی ڕێ بڕینەنێو کۆشکی سپی هەردەم بە سیاسەت و کردە پڕهەراکانی، ناڕەزایەتی جەماوەر و میدیاکانی ئەمریکاو جیهانی هەڵخڕاندووە. دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی کورت لە کۆشکی سپی، تەواوی هەوڵ و تێکۆشانەکانی هاوپەیوەند بەم بابەتەی پووچەڵ کردەوە و چوونەدەری یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری گازی گوڵخانەیی لەم ڕێککەوتنە راگەیاند. سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە کە کە "ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی دابەشبوونی سروەت و سامانی ئەمریکا بەسەر ولاتانی دیکەدا" گوتیشی: "ڕێککەوتننەکەی پاریس زەبرێکی گەورە دەوەشێنێ لە ژیان و کەسابەتی جەماوەری ئەمریکا."
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بووەتە هۆی ئەوەی کە واشنتۆن لە باری نێودەولەتییەوە تەریک بکەوێتەوە و بەرپرسان و جەماوەری جیهان ڕەخنە بگرن لەم کارە ناشیاوەی واشنتۆن. لە نێوخۆی ئەمریکاش شەپۆلێکی دژە ترەمپیش وەڕێ کەوتووە کە تا ئێستا بێ وێنە بووە. بەداخەوە ترەمپ بە تەریک خستنەوەی ئەمریکا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و بە ڕوانگەیێکی بازرگانیانە، پەنجەی خستووەتە سەر لە نێو بردنی ژینگە و زەوی.
کارناسان دەڵێن بە هۆی بوونی گازەکانی نێو جەوی زەوی، گەرمای گشتی گۆی زەوی نزیک بە 0.7 پلە زیاتر بووە کە ئەنجامەکەی توانەوەی سەهۆڵەکانی جەمسەر و هاتنە سەری ئاستی ئاوی زەریا ئازادەکانە. کاتێ ئاوی زەریاکان بێنە سەر، زۆرێک لەو خەڵکەی وا لە کەناری دەریاکاندا ژیان دەبەنە سەر ناچار دەبن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بێڵن کە ئەمە بە چەشنێک ئاوارەیی بە هۆی کێشەی ژینگەیە.کێشەکان هەر بەوەندە کۆتاییان پێ نایە
پتر لە سەتی 40ی وڵاتانی دونیا، بە هۆی هەندێ هۆوهەگەری وەکوو گەشەی حەشیمەت، پەرەسەندنی کاری کشتوکاڵ و ئاودێری، پیس بوونی سەرچاوە ئاوییەکانی سەر و بن زەوی و کەڵک وەرگرتنی پیشەسازییەکان لەو سەرچاوانە، بەروەڕووی کێشەی کەم ئاوی بوونەتەوە.
بەڕای کارناسان دەوری جەماوەر لە پێناو بایەخدان بە ژینگە زۆر کارئامەیە. بەبروای زانستوەران هۆکاری جۆر بەجۆر کارتێکەریان هەیە لە سەر ناسکتر بوونەوەی ئۆزۆن.یەکێ لەوهۆکارانە فڕۆکەکانی واوەدەنگن. جگە لەوەیش ، تاقیکاریی بۆمبەکانی ناڤۆکیی لە کەشی گۆی زەوی و هەڵچوونی ئاگرکانەکان لە وێنەی هۆکارانی تۆێژی ئۆزۆنن.