تشرینی دووه‌م 28, 2017 19:06 Asia/Tehran
  • ئەگەری سیخوڕیی چین بەکەڵک وەرگرتن لە نەرمامێرەکانی مۆبایل

هیندستان وشداری دا بە هێزە ئاسایشییەکانی بۆ کەڵک وەرگرتن لە نەرمامێری چینی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ڕێکخراوی هەواڵگریی سەربازی هیندستان ئەمڕۆ سێ شەممە وشداری دا؛ چین بەکەڵک وەرگرتن لە نەرمئامێرەکان و سێلفۆن یان موبایلەکانی دەتوانێ کاری سیخوڕی بکات لەبارەی بەرپرسان و هێزە ئاسایشییەکانی هیندستان.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو ڕێکخراوە، ئەو نەرمئامێرانە بێ ئاگاداریی بەکارهێنەر دەس دەکەن بەگواستنەوەی زانیارییە هەستیارەکان کە ئەوەش دەتوانێ بۆ داڕشتی ئاسایشی هیندستان زۆرمەترسیدار بێ.

حکومەتی هیندستان ماوەیەک لەمەوبەریش ڕایگەیاندبوو، خەریکی گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیایەک بۆ پێش گرتن بەبڵاوبوونەوەی زانیارییەکان لەڕێی سێلفۆنی بەرپرسانی حکومەتی و ئاسایشیی ئەو وڵاتەیە.

کارناسانی تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی هیندستان ڕایانگەیاندووە، هیندستان بۆ دابین کردنی ئاسایشی سایبری خۆی پێویستی بە سەرمایەنانەوەی چوار ملیارد دۆلاری هەیە لەکەرتی تایبەتی و حکومەتیدا.

سەرپەیڤ