گوترێش و "موگرینی" کردەوەی ترەمپ بەرامبەر بە قودسیان ئیدانە کرد
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ شەرعییەت دانان بۆ بەیتولموقەدەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنییان ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "ئانتۆنیۆ گۆترێش" ڕۆژی چوارشەممە لە باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بە ئیدانە کردنی قسەکانی ترەمپ لەمەر ئەوەی کە بەیتولموقەدەس بە پێتەختی ڕژێمی زایۆنی دەزانێ وتی: ئەم کردەوەیە دەبێتە هۆی کەوتنە مەترسیی ئاسۆی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
گوترێش وتی: مەسەلەی بەیتولمقەدەس مەسەلەیەکی هەستیارە کە دەبێ لە ڕێگای دانوستانی راستەوخۆ لە نیوان دوو لایەنی فەلەستینی و ئیسراییلی بە پێی بڕیارنامەکانی هاوپێوەند بە ئەنجومەنی ئاسایش و کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەر بکرێت.
فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپایش بە ئیدانە کردنی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی قودس بە پێتەختی ڕژێمی زایۆنی رابگەیەنێ، بڕیاردانی یەکلایەنە لە لایەن واشینگتۆنی بە زیانی ئاشتی و پاوەجێیی جیهانی و بێ سوود کردنی ئەو هەوڵانە زانی کە بۆ چارەسەر کرانی قەیرانی فەلەستین دەدرێ.
"دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە وێڕای نەیارەتیی بەربڵاوی ناوچەیی و جیهانی رایگەیاند: ئەمریکا شەرعییەت دادەنێ بۆ پێتەختی ئیسراییل بوونی قودس . وێڕای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، ٢٣ی ئۆکتۆبەری ١٩٩٥ گەڵاڵەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودسی پەسەن کردبوو بەڵام دەوڵەتانی جۆربەجۆر لە ئەمریکا لەو کاتەوە تا ئیستا لە ترسی کاردانەوەی بیر و ڕای گشتی ، خۆیان بواردبوو لە جێبەجی کردنی ئەو پەسەن کراوەیەی کۆنگرێس.