کانونی یه‌که‌م 07, 2017 11:42 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی پاکستان و تورکیا لەگەڵ بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە قودس

سەرۆک کۆمارانی تورکیاو پاکستان، نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی ناسینی بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ڕەجەب تەیب ئەردوغان و مەمنون حسەین سەرۆک کۆمارانی تورکیاو پاکستان ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا وێڕای ئیدانەکردنی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بە فەرمی بە فەرمی ناسینی بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی پێیان داگرت: ئەم بڕیارە بەهەنگ و پەلەیەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  شوێنێکی نەرێنی لە سەر ئاشتی و سەقامی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە قەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کات.

ئەم بڕیارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی توندی فەلەستینییەکان و کۆمەڵگای جیهانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

 

سەرپەیڤ