کانونی یه‌که‌م 17, 2017 12:48 Asia/Tehran
  • راهول گاندی بە شێوەی ڕەسمی بوو بە سەرۆکی پارتی کۆنگرەی هیندستان

پارتی کۆنگرەی هیندستان، راهول گاندی بەشێوەی ڕەسمی وەک سەروکی ئەم پارتە دیاری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ڕادیۆ هندی  بەشی دەرەوە سنووری،  لە ڕێ وڕەسمی هەڵبژاردنی سەرۆکی پارتی کۆنگرە کە لە دێهڵی  نوێ لە نووسینگەی  ناوەندی ئەم پارتە  کە دوێنێ شەممە بەڕێوە چوو  راهول  گاندی بێ  هیچ نەیارەتییەک ، هەڵبژێردرا.

راهول گاندی  لەم ڕێ و ڕەسمەدا  کە  مانموهان سینگ سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەم  وڵاتە و سونیا گاندی سەرۆکی پارتی کۆنگرەی هیندستانیش بەشدار بوو، داوای لە هەموو فەرمانبەران و ڕێبەرانی پارت کرد لەگەڵ خەڵک پێوەندی ڕاستەوخۆیان هەبێت.

راهول گاندی کە 47 ساڵ تەمەنیەتی بووەتە  جێگری دایکی سونیا گاندی  و شەشەمین کەس لە بنەماڵەی  گاندییە کە ئەم پۆستە بە ئەستۆ دەگرێت.

سونیا گاندی  دوای دەست لەکارکێشانی  هەروا وەک نوێنەری پەرلەمان دەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ