پێشوازی فەرمیی سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە رۆحانی
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمرۆ شەممە و لە سەرەتای قۆناخی دووهەمین سەفەرەکەی بۆ هیندستان، بە شێوەی فەرمی لە لە کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ئەو وڵاتە ، لە لایەن سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی هیندستان پێشوازی لێکرا .
لە ڕێو ڕەسمی پێشوازی فەرمیی لە "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، دوای بڵاو بوونەوەی سروودی نیشتمانی ئێران و هێندستان، سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات یەکەکانی تەشریفاتیان بەسەر کردەوە.
لە درێژەی ئەم ڕێو ڕەسمەدا لەبەر ئامادە بوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وەڤدی هاوڕێ، ٢١ گوللـەی تۆپ هاوێژرا و ڕۆحانی و " رام نات کوویند" سەرۆک کۆماری هێندستان، وەڤدە پایە بەرزەکانی کاربەدەستانی هاورێی خۆیان بە یەکتری ناساند.
وتوویژەکانی فەرمی و دیداری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و سەرۆک وەزیرانی هێندستان و وەڤدە پایە بەرزەکانی دوو وڵات بڕیارە لە کۆشکی حەیدەر ئابادی سەرۆک وەزیرانی هێندستان دا بەڕێوە بچێت .
سەردانی فەرمیی سێ رۆژەی ڕۆحانی لە هێندستان لە رۆژی پێنجشەممە و دوای گەییشتنی بە حەیدەر ئاباد لە باشووری ئەو وڵاتە دەستپێکرا. بڕیارە لە سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هیندستان، ١٥ ڕێککەوتننامە و یادداشتی هاوکاری بازەرگانی و ئابووری لە نێوان دوو وڵات دا ئیمزا بکرێت .
بایخی ئاڵ و وێرەکانی بازەرگانی هێندستان و ئێران پتر لە نۆ ملیار دۆڵاڕە و دوو لایەن لە هەوڵدان ئەم بارستایە زۆرتر بکەنەوە .