لاڤرۆف : کۆمەڵێک خەریکی کەڵکاژۆیین لە پرسی مافی مرۆڤ
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: کۆمەڵێک لە هێزەکان بە مەبەستی بە دەستهێنانی بەرژەوەندیی تایبەتی و گوشارخستنەسەر وڵاتانی دیکە خەریکی کەڵکاژۆیین لە پرسی مافی مرۆڤ.
سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە ژێنێڤی سوییسڕا ڕایگەیاند: مۆسکۆ لە سەر پشتیوانی کردنی لە سوپای سووریا بۆ لەنێو بردنی یەکجاریی هەڕەشەی تیرۆریستان لەو وڵاتەدا بەردەوام دەبێت.
سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت: وڵاتەکەی بۆ بەرنگار بوونەوەی پێوەری دووفاقانە سەبارەت بە کێشەی سووریا هەوڵ دەدات.
سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕوو لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: دابەشکردنی تیرۆریستان بە سەر دوو دەستەی باش و خراپ جێگای قەبووڵ نییەو ڕووسیا بەرەنگاری وەها سیاسەتێکی دووفاقانە دەبێتەوە.
سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: ڕووسیاو دەوڵەتی سووریا بۆ گەییشتنی یارمەتی بە غوتە، بوارگەی هێمنیان پێک هێناوە، بەڵام تاقمە چەکدارەکان لە سەر پەلاماردانی ئەم ناوچەیە بەردەوامن.
سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: ژمارێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بە بیانووی ئازادیی ڕادەربڕین ئامادە نین تیرۆریزمی نێونەتەوەیی ئیدانە بکەن.