لەنگەرگرتنی سێ پاپۆڕی جەنگیی ئێرانی لە بەمبەیی هیندستان
سێ پاپۆڕی جەنگیی کۆماری ئسیلامی ئێران بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندیەکان لەگەڵ وڵاتی هیندستان، لەبەندەری بەمبەیی سەقامگیر بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ،کۆپاپۆڕی گروپی هەڵمەتی ڕاهێنانی هێزی دەریایی ستراتژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بریتیە لە پاپۆڕەکانی " نەقدی و" بایندر" وپاپۆڕی پشتیوانی- جەنگیی" تونب" بە مەبەستی پاوەجیی وبەرزکردنەوەی پێوەندی نێوان دوو وڵاتی ئێران وهیند وهەروەها پەرەی فەرهەنگی ئاشتی ودوستایەتی ، ڕۆژی سێشەممە لە بەندەری بەمبەیی هیند پالوی گرت.
لە کاتی هاتنی کۆپاپۆڕی هێزی دەریایی ستراتژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای هێزی دەریایی هیند " ئەحمەد سادقی" سەرپەرەشتی سەرکۆنسۆلگەری کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە بەمبەیی هاوڕێ لەگەڵ سەرهەنگ " ڕەزاکەریمی " نوێنەری لەشکەریی ئێران لە دێهلی نوێ ، لەکۆپاپۆڕی گروپی ئێران پێشوازی فەرمی یان ئەنجام دا.
کۆڕێک لە خوێندکارانی زانکۆی زانستی دەریایی ئیمام خومەینی ڕە، هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەورەی کاروەرزی کۆپاپۆڕی گروپی ئەرتەش هاوڕێ یەتی دەکەن.
لە چوارڕۆژ لەنگەر گرتنی کۆپاپۆڕی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەندەری بەمبەیی هیند ، بەرنامەی جۆربەجۆرلەوان دیداری بەرانبەری فەرماندەکانی کۆپاپۆڕ لەگەڵ فەرماندە پایەبەرزەکانی هێزی دەریایی هیند ، سەردان لە ناوەندەکانی ڕاهێنان وعەملیاتی سەربازی، ئامادە بوون لە شوێنە فەرهەنگی ومێژووییەکان وبەڕێوەچوونی پێشبڕکیکانی وەرزشی ومیوانداری کردن لە لایەن هێزی دەریایی هیندە پێش بینی کراوە.