نیسان 07, 2018 11:55 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ئاستی هاوردەی نەوتی هیندستان لە ئێرانەوە

هاوردەی نەوتی هیندستان لە ئێران، بۆ دووهێندە زیاد دەکا.

هەواڵدەریی ڕۆیتەرز رۆژی هەینی بەگێڕانەوە لە سەرچاوە هیندستانییەکان ڕاپۆری دا؛ کۆمپانیا و بەشگە حکومەتییەکانی پاڵاوتنی نەوتی ئەو وڵاتە ئاسیاییە بەنیازن لەژێرهاندەرەکانی تاران، ئاستی هاوردەی نەوتی نەپاڵاوتەیان لە ئێران لەمساڵی زایینیدا(٢٠١٨) دوو هێندە زیاد بکەن.

ئەو ڕاپۆرە بەئاماژە بە هاوردەی٢٠٥هەزار بەرمیلی نەوتی هیندستان لە ئێران، ڕایدەگەیێنێ، بارستای هاوردەی نەوتی هیندستان لە ئێران لەچەند مانگی داهاتوو دەگاتە ٣٩٥هەزار بەرمیل لەرۆژدا.

ئێران کە پێش گەمارۆکان، دووهەم فرۆشەری گەورەی نەوت بۆ هیندستان بوو، لەکاتی هەڵوەشانی گەمارۆکان لەساڵی٢٠١٦، بەرەبەرە لەساڵانی٢٠١٦و٢٠١٧ کەوتووەتە پلەی سێهەمین فرۆشەری نەوت بە هیندستان پاش عەرەبستان و عێراق.

لەهەمان کاتدا، سەرچاوە هیندستانییەکان ڕایانگەیاند، کۆی کڕینی نەوتی نەپاڵاوتەی هیندستان لە ئێران ڕەنگە ڕێژەی٦٠٠هەزار بەرمیل لە ڕۆژیش ببڕێ چونکە شەرت و مەرجی پێشنیارکراوی ئێران لەبەراوەرد لەگەڵ بەرهەم هێنەرانی دیکەی نەوت، باشترەو کوالیتی نەوتی نەپاڵاوتەی ئێران ڕێک و هاوتەریبە لەگەڵ دامەزراوەکانی پاڵاوتنی هیندستان.

کۆی داوا بۆ نەوتی نەپاڵاوتەی هیندستان نزیک بە٤.٦ملوێن بەرمیل لەڕۆژدایە کە ئەو وڵاتە دەخاتە ریزی سێهەم بەکارهێنەری مەزنی جیهان پاش ئەمریکاو چین.

سەرپەیڤ