May 22, 2018 16:03 Asia/Tehran
  • تاقیکاریی نوێی مووشەکی لە هیند

هیند مووشەکی واوەدەنگی کروزی "براهموس"ی لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی بەسەرکەوتوانە تاقی کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی بەرگریی هیند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ مووشەکی کروز براهموس ئەمڕۆ سێ شەممە لە هاوێژەرێکی بێ جوڵەو ئەستوونی لەناوەندی "چاندیپور"هەڵکەوتوو لە لێوارەکانی ئەیالەتی ئۆدیسا سەرکەوتووانە هاویشت.

دواتاقیکردنەوەی مووشەکی کروز براهموس لەمارسی ڕابردوو لە پوخاران هەڵکەوتوو لە ئەیالەتی راجستان ئەنجامی گرت.

ئەو مووشەکە دەتوانێ لە کەشتی، ژێردەریایی، هەواو وشکانێ بهاوێژرێ.

هیند هەروەها نۆڤمبەری ڕابردوو، جۆری ئاسمانیی مووشەکی کروزی براهموسی لە فڕۆکەیەکی جەنگیی سۆخۆ"٣٠ی ئێم کەی ئەی" سەرکەوتووانە تاقی کردەوە.

مووشەکی کروز براهموس بەرهەمی هاوبەشی هیندو ڕووسیاو خاوەن توانای لەناوبردن و پێکانی ئامانجەکانی دوژمن لەئاستی زەوی و فڕین لەئاستی نزمە بۆ نەناسران لەلایەن ڕادارەکانی دوژمن.

سەرپەیڤ