May 28, 2018 09:22 Asia/Tehran
  •  وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران گەیشتە ھیندستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری شەوی دووشەممە گەییشتنە نیودلھیی پێتەختی ھیندستان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم گەشتە یەک ڕۆژەیەی دا بۆ نیودلھی سەبارەت بە تازەترین ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەو جیھان لەگەڵ کاربەدەستانی ھیندی دیدارو وتووێژ دەکات.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشتریش سەردانی چین و ڕووسیاو ھەروەھا برۆکسێلی پێتەختی بەلژیک و شوێنی بنکەی یەکێتیی ئەورووپای کرد بوو و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتانە ڕێکاروسیاسەتەکانی تاران بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتە تازەکانی ئەمریکاو پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن واشێنگتۆنی لێک دا بووەوە.

پەیوەندییەکانی تاران و نیودلھی لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەشەیەکی بەرچاوی ھەبووە.

ھەردووک وڵات لە بواری جۆربەجۆری سیاسی و ئابووری بەتایبەت لە بواری وزەو ترانزیت پێکەوە ھاوکاری دەکەن.

لە گەشتە سێ ڕۆژەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ١٥ ی فڤریەی ٢٠١٨ بۆ ھیندیش ھەردووک وڵات بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان، ١٥ ڕێککەوتن و تەبایی نامەی بازرگانی و ئابوورییان واژۆ کرد.

ھەر لەم حاڵەدا( پی ئێس چاندھوک) جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ھیندو ئێران ڕۆژی ڕابردوو لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا پێی داگرت: وڵاتەکەی لە سەر ئەنجام دانی ئاڵ و وێری بازرگانی لەگەڵ تاران بەردەوام دەبێت و نابێتە ھاوڕێی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران.

 

سەرپەیڤ