پێداگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر پەرەی پێوەندیی دوو قۆڵیی لە گەڵ هیندستان
May 28, 2018 10:29 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای گەیشتنی بە نێو دێلهی پێتەختی هیندستان جەختی کردەوە لەسەر پەرەی پێوەندی دوو وڵات لە بواری جیاجیا لەوان بازرگانی و سیاسی .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موحەممەد جەواد زەریف لە کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نیودێلهی گوتی ، پێوەندیەکانی ئێران و هیندستان وەک رابردوو ڕوو لەگەشە دەمێنێ ، چونکە دوو وڵات لە بواری جیاجیادا هاریکاریان هەیە بە تایبەتی لە بواری وزەدا .
زەریف بە لەبەرچاوگرتنی جێگە و پلەی هیندستان وەک شەریکێکی سیاسی و ئابووریی کوماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا گوتی ، ئێران لە گەڵ نیودێلهی پێوەندی زۆر باشی هەیە .
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها گوتی : سەردانی وڵاتان بە ئامانجی پرس و راوێژ لە گەڵ کاربەدەستان لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی درێژەی دەبێ .