حوزه‌یران 05, 2018 17:20 Asia/Tehran
  • کەوتنەخواری فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانیی هیندستان

سەرچاوە هەواڵییەکان، ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگیی هێزی ئاسمانیی هیندستان لەڕۆژاوای ئەو وڵاتە کەوتەخوارەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی شین هۆوا، وەزارەتی بەرگریی هیند ڕایگەیاند، فڕۆکەی جەنگیی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ سێ شەممە لەپێگەی ئاسمانی"جامی نگار" لە ئەیالەتی "گەجرات" کەوتەخوار و فڕۆکەوانەکەشی کوژرا.

وەزارەتی بەرگریی هیند لەبارەی هۆی کەوتنەخواری ئەو فڕۆکە تائێستا هیچ زانیاریەکی نەخستووەتە ڕوو.

سەرپەیڤ