حوزه‌یران 28, 2018 20:04 Asia/Tehran
  • داخوازی ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەشکەنجەی ژنان لە زیندانەکانی ئیمارات

ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ بە ڕەخنە گرتن لە بەدڕەفتاری وئەشکەنجەی ژنان لە زیندانەکانی ئیمارات ، خوازیاری ڕاگیرانی خیرای ئەم ڕەوتە وئازادکردنیان بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " سەفوی عیسا" بەڕێوەبەری ئیجرایی ناوەندی نێودەوڵەتی دادپەروەری ومافی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە نوسینگەی ئوروپایی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەژنێڤ ، لەبوونی زیندانی نەهێنی ئیمارات لە یەمەن هەواڵی داووتی: ژنان ومنداڵان لەم زیندانانە بەشێوەی نالەبار ڕادەگیردرین." سفوی عیسا" خوازیاری ئازادکرانی هەموو ئەم زیندانیانە ودادگەیی کرانی دادگەرانەیان بوون. لەم کۆبوونەوەیەدا " جەلیل ییلماز" دەبیری گشتیی ئەنجومەنی دادپەروەری ، بەرانبەری وئاشتی جیهانیش ڕایگەیاند : ئیمارات بۆ کوژراندنەوەی دەنگە جۆربەجۆرەکان ، ئیدعای بێ پایە وبنەڕەت لەدژی زیندانیەکان ڕادەگەیەنێت کە بەئاشکرا لەگەڵ مەبانی وڕێ رەوشتی مافی مرۆڤ دژایەتی هەیە بەڵام بەداخەوە کۆمەڵگەی جیهانی لە بەرانبەر ئەم کردەوانەی دەسەڵاتدارانی ئیمارات ، بێ دەنگن. لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی مافەوانانی چالاک لە مژارەکانی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ، بوعدو ڕەهەندی ئەشکەنجە وبەدئاکاری دەوڵەتی ئیمارات لەگەڵ بەندیە ژنەکانی ئەم وڵاتە بەتایبەت لە زیندانە نهێنیەکان لەقاودرا. وتاردەرانی ئەم کۆبوونەویە، لەسەر پێ ڕاگیرانی چەندین کاژێرە، نۆقم کردنی مەسنوعی، کۆتان ولیدان لەسەر ودەموو چاو، کەمتەرخەمی پزیشکی ودەرمانی، دەسدرێژی جنسی وهان دانی زیندانیەکان بە مۆرکردنی بەڵگە بەبێ خوێندنەوەی ، لەئەشکەنجە باوەکان لەدژی زیندانیە ئافرەتەکان لە ئیمارات ناوبرد.

سەرپەیڤ