خۆپیشاندانی بە هەزاران ئەڵمانی بۆ نەیارەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتی دژەکۆچبەری
بەهەزاران ئەڵمانی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری مونیخی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتی دژەکۆچبەریی ژمارێک لە سیاسەتوانانی ئەڵمانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانە لەم بەیاننامەیەدا ڕایانگەیاند ئەو ڕێپێوانە بە ئامانجی نەیارەتی کردنی سیاسەتی دووبەرەکی نانەوە و نابەرپرسانە"ی ئەندامانی باڵای پارتەکانی دیموکراتی مەسیحی (CSU) و یەکێتیی سوسیال مەسیحیی ئەڵمان (CDU) بەڕیوە چووە.
گرووپە جۆربەجۆرەکان لەوان پارتی سوسیاڵ دیموکرات، کەسکەکان، چەپی رادیکاڵ، ڕێکخراوەکانی سەر بە کەلیسە و خۆبەخشەکانی یارمەتیدەری کۆچبەران، خەڵکیان بانگ کردبوو بۆ بەشداری لەو خۆپیشاندانەدا.
شاڵاوی بێ وێنەی پەنابەران لە ئەنجامی سیاسەتی خۆتێوەردەرانەی ڕۆژاوا زۆرتر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا هەستایەوە و ئەورووپایشی تووشی ئەو قەیرانە کرد.