کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە هیندستان : پێوەندی تاران و دێهلی نوێ ، ناوکەوێتە بن کارتێکەریی هەڕەشەکانی بیانی
کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە هیندستان لە لێکدانەوەی پێوەندیی نێوان تاران و دێهلی نوێ وتی: پێوەندی دوو وڵات سەرباری هەڕەشەکانی بیانی وەک بایکوت و گوشاری ئەمریکا هەروا لە ئاستێکی باش دایە .
مەسعوود رزوانییان، ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئابووریی ئێران و هیندستان لە بواری وزەدا تەواوکەری یەکترن، وتی : توانستی سەرچاوەکانی نەوتیی ئێران و نیزیکایەتی جوگرافیایی ئێران بە هیندستان، توانایی شیاوی بو دێهلی نوێ دەستەبەر کردووە هەتا ئەم وڵاتە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران لە بواری وزە پەرە پێ بدات .
ڕزوانییان وتیشی : هەناردە کردنی نەوتی نەپاڵاوتەی ئێران بۆ هیندستان سەرباری هەبوونی
گوشاری بیانی بەتایبەت هەڕەشەکانی ئەمریکا و هەندێ هەڵاوسان، هەروا درێژەی هەیە و ئەمەش نیشاندەدات کە هیندستان وەک شەریکێکی جێ متمانە لە ئێران دەڕوانێت بو دابین کردنی نەوت و وزە .
کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە هیندستان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی دێهلی نوێ هەوڵ دەدات هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران لە بواری وزە هەروا لە ئاستێکی قەبووڵ کراوە بپارێزێ وتی : ئاستی پێوەندی بازرگانی دوو وڵات لە ساڵی ڕابردوو واتە 2017، سێزدە میلیار و 700 ملوێن دولار بووە کە لەم ئاستە یازدە میلیار و سەد ملوێن دولار، پشکی هەناردەی ئێران بۆ هیندستانە.