چوونەسەری ژماری گیان لەدەستداوانی لافاو لە باشووری هیندستان
ژماری قوربانیانی هەستانی لافاو لە ئەیالەتی کرالا لەباشوری هیند بۆ٣٢٠کەس زیادی کرد.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە هیندییەکان پێشتر ئاماری قوربانیانی لافاو لە ویلایەتی کرالایان ٨٦ کەس ڕاگەیاندبوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بارانە وەرزییەکان و هەستانی لافاو لە ویلایەتی کرالا، ٢٢٠هەزار کەسیش بێ خانومان بوون.
بارانی قورس و لافاو لە ویلایەتی کرالا، بووەتە هۆی جمینی زەوی، وێرانبوونی ماڵ ونیشتنەگە و پردەکان و تەگەرە تێکەوتن لە راژەکارییە فڕۆکەوانییەکان وئاسنەڕێ.
فریاگوزاران و یەکەکانی سوپاو هێزی دەریایی هیندستان لە شەوو رۆژدا لەهەوڵدان هەتا خەڵکی گرفتار لەلافاو بۆ شوێنە هێمنەکان رابگوێزن.
نارندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیند جەختی کرد لەسەر ناردنی هێزی فریاگوزاری زیاتر بۆ کرالا بەمەبەستی یارمەتیدانی بەرکەوتووانی لافاو.
بارانە وەرزییەکان هەموو ساڵێک لە هیندستان بەسەدان کەس دەکەنە قوربانی. وەرزی بارانە وەرزییەکان لەمانگی ژۆئەنەوە دەس پێ دەبێ و هەتا سیپتەمبەری هەمان ساڵ بەردەوامە.