باڵوێزی فەڕەنسا لە ئەمریکا: جێبەجێکرانیی بەرجام بە دەستەڵاتەوە درێژە پێ دەدەین
باڵوێزی فەڕەنسا لە ئەمریکا گوتی: پاریس سەرەڕای ناکۆکی بیرو ڕای قووڵ دەگەڵ واشنگتۆن لە بارەی بەرجام، پاراستن و جێبەجێکردنەوەی بەرجام بە دەستەلاتەوە درێژە پێئەدات .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەوالدەری سپۆتێنیک ، "ژێرارد ئارۆ"دوو شەممە شەو لە دانیشتینێک لە دامەزراوەی هادسێن لە نیۆیۆرک دا بەڕاشکاوی گوتی ناکۆکی ئەوروپا لە کێشەی ناڤۆکی ، بناغەییە و تەنیا بەرتەسک بە بابەت و مەسەلەکانی بازەرگانیی نییە.
ئارۆ گوتیشی: لە ڕوانگەی ئەوروپاوە ، چوونە دەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنیی ناڤۆکی بەرجام، هەڵەیەکی گەورە بوو و دەوڵەتی ئەمریکا بەم کارەی، پرۆسەیەک کە درێژەی هەبوو، تێکداوە.
باڵوێزی فەرەنسا لە ئەمریکا گوتی: فەرەنسا و ئەوروپا هەوڵ ئەدەن ئێرانییەکان بۆ مانەوە لە رێککەوتنی بەرجام ڕازی بکەن و ئەوانیش ڕەزامەندییان دەربڕیوە بەڵام ئەگەر بایکۆتەکانیی ئەمریکا لە چوارەمیی نۆڤەمبەر دا بگەرێنەوە و ئێرانیش بگەرێتەوە سەر پیتاندنی بەربڵاو، دیار نییە دواهاتەکانیی بۆ ئەمریکا و ئەوروپا چیدەبێت.
ئارۆ بەڕەخنە گرتن لە هەرەشەکانی ئەمریکا بۆ بایکۆتکردنیی بەشگەکانی لایەنی بازەرگانی ئێران ، گوتی: ئەمریکا بەشگە ئەوروپاییەکان کەلە ئێران بازەرگانیی بە تەواوەتی شەرعییان هەیە ، بایکۆت دەکات و ئەم مەسەلە دواهاتی زۆری دەبێت لە سەر بیرو ڕای گشتی دا.
داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ٨ مای، چوونە دەریی ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام و گەرانەوەی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی ڕاگەیاند. ئەم کردەوەی ترەمپ بەرەو ڕووی شەرمزار کرانیی بەربڵاوی نێو خۆیی و نێو دەوڵەتی بوویەوە .