تشرینی دووه‌م 12, 2018 18:46 Asia/Tehran
  • گرتنی بیست کەس لە میسر بە تومه تی بەرنامەداڕشتن بۆ تڕۆڕی بن سەلمان

مێدیاکانی میسر باسی گرتنی تۆڕێکی بیست کەسەیان کرد لەو وڵاتە بە تومه تی بەرنامەداڕشتن بۆ تڕۆڕی پاشمیری سەعوودی .

ڕۆژنامەی ئەلفەجری میسر  بە گێڕانەوە لە چەن سەرچاوەی ئاسایشی  ئەو وڵاتە  نووسی :  ئەندامانی  ئەو  تۆڕە  کەسانێکی  هاووڵاتی  میسر ،عەرەبستان  و وڵاتانی دیکەی بیانی بوون کە لە پارێزگای سینای باکووری قۆڵبەست کراون و لە لێپێچینەوەکاندا  دانیان ناوە بە گەڵاڵەداڕشتن بۆ تڕوڕی  موحەمەد بن سەلمان پاشمیری سەعوودیا . ئەو سەرچاوە  ئاسایشە وتیشیان  عەباس کامل  سەرۆکی ڕێکخراوی  هەواڵگری  میسر لە سەفەری  ئەم دواییەی خۆی بۆ عەرەبستان  کاربەدەستانی   ڕیاز ئاگادار کردووەتەوە  لە دۆسیەی   تایبەتی  ئەو تۆڕە تڕوڕیستیە و وردەکاریەکانی لێپێچینەوەی   ئەندامانی ئەو تۆڕە لە قاهیرە .

سەرپەیڤ