هاوخەمی دەربڕینی ئێران لەگەڵ قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی هیندستان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئیدانە کردنی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی سرینگەری هیندستان، هاوخەمی دەربڕی لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی مێدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛ "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕووداوە تیرۆریستییەکەی سرینگەری هیندستان کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس بە توندی ئیدانە کرد و ئەو ڕووداوە تاڵەی لە دەوڵەت و گەلی وڵاتی هیندساتن سەرەخۆشی کرد.
قاسمی وتیشی: ئێران وەکوو وڵاتێک کە خۆی قوربانیی تیرۆریزم بووە و لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوە و بنەبر کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا هەوڵ و هەنگاوی بەربڵاو و کاریگەری داناوە و زەبری زۆری لێ کەوتووە ، بە ویست و ورەیەکی بەرز درێژە دەدات بە ڕێگای خۆی لەم ڕێبازەدا.
مێدیاکانی هیندستان ڕۆژی پێنجشەممە راپۆرتیان دا: بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دانراو لە سەر ڕێگای کاروانی هێزە ئەمنییەکانی هیندستان ١٨ هێزی سەربازی- ئەمنیی هیندستانی کوژران و ٢٠ کەسیشیان بریندار بوون.