کوشتنی 46 تڕوڕیست لە میسر
ئەرتەشی میسر باسی کرد لە کوژرانی 46 تڕوڕیست لە ئوپڕاسیونی هێزە ئاسایشیەکان لە ناوەندی پارێزگای سینای باکووری .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فەڕانسا ئەرتەشی میسر ڕۆژی دووشەمە ڕایگەیاند لە ئوپراسیونی ئەم دواییە دا هێزە ئاسایشیەکانی ئەو وڵاتە دژی لقێکی سەربە تاقمی تڕۆڕیستی داعش لە ناوچەی سینای باکووری لە ڕۆهەڵاتی میسر سێ سەرباز و 46 تڕوڕیستان کوشت .ئەرتەشی میسر لە بەیاننامەیەکدا بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بکاتە مێژووی ئەو ئوپڕاسیونە ڕایگەیاند لە تێکهەڵچوونەکانی ئەم دواییە لە ناوەند و باکووری پارێزگای سینای باکووری 476 تڕوڕیست کوژران . تڕۆڕیستەکان کە لە چەن ساڵ لەمەوبەرەوە لە ناوچەی سینای باکووری چالاکیان هەیە دوای لابردنی موحەمەد مورسی سەرۆک کۆماری پێشووی میسر لە دەسەڵات لە ساڵی 2013 لە لایەن ئەرتەشی ئەو وڵاتە به پەلاماری بەربڵاوی خۆیان لەو ناوچە بوون بە کیشه . ئەرتەشی میسر بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بکاتە وردیاتی زورتر بەردەوام باس دەکات لە کوشتنی تڕوڕیستانی ئەگەری . بە پێی ئامار و ڕێژە فەرمیەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 600 تڕوڕیست و هەروەها نزیکەی 40 سەرباز لەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون . ئەرتەشی میسر لە ماوەی پێنج ساڵی ئەم دواییەدا تێکهەڵچوونگەلێکی زۆریان لە گەڵ تڕوڕیستان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە دا بە تایبەت لە پارێزگای سینای باکووری بووە کە ئەو تێکهەڵچوونگەلە هەروا بەردەوامە .