ته‌مووز 07, 2019 20:47 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ؛ لەندەن و برلین  لە حاند دەسپێکی هەنگاوی دووهەمی ئێران لە بەرجام

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بریتانیا و ئاڵمان بە بێ ئاماژە بە کوتایی لایەنەکانی دیکەی بەرجام بۆ جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانیان بە دەسپێکی هەنگاوی دووهەمی ئێران لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش کاردانەوەی نیشان دا .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری تەسنیم ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی یەکشەمە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک  ڕایگەیاند کە لە بەیاننامەی ئێران سەبارەت بە ئاستی پیتاندنی ئاگادار کراوە  و پشکێنەرانی ئەو دامەزراوە نێونەتەوەییە لە ئێران  لە کاتی تاقیکردنەوەی ڕاستیەکان لە ڕووداوەکانی  ڕاگەیندراو  ڕاپوڕتی خۆی پێشکەشی  ئاژانس دەکەن . وەزارەتی  دەرەوەی بریتانیا ش لە بەیاننامەیکدا  بە بێ  ئاماژە بە  کەمتەرخەمی لایەنەکانی ئوروپایی بەرجام بۆ جێ بە ێج کرانی  بەڵێنەکانی خویان  ڕایگەیاند  بریتانیا  بە  تەواوی  پێبەندی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی  ئێران  بووە  و تاران دەبێ  خێرا  هەموو  چالاکیەکانی  بە پێچەوانەی  بەڵێنەکانی  خویان  ڕابگرن .  وەزارەتی دەرەوەی  ئاڵمانیش  ئەمڕو  یەکشەمە  بە دەرکرانی بەیاننامەیک  لە  بڕیاری  ئێران  بۆ پەرەی  ئاستی  پیتاندنی  سورانیو  نیگەرانی دەربڕی . کاربەدەستانی  دەوڵەتی  ئێران  ئەمڕو یەکشەمە  7  ژوویە  ڕیانگەیاند  تاران  ئاستی  پیتاندنی  خوی  لە  سێ و شەست و خەوت  سەدوم لە سەد  پەرە پێی  ئەدات  . ئێران هەروەها  ئەمڕو  هاوکات بە کۆتایی هاتنی  دەرفەتی  شەست ڕوژە بە وڵاتانی   ڕوژئاوایی  بۆ جێ بە جێ کرانی  بەڵێنەکانی خویان  لە بەرجام  دووهەمین هەنگاوی بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی خۆی ڕاگەیاند .  موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری  دەرەوەی  ئێران   چەن کاژێر  دوای  دەسپێکی  هەنگاوی دووهەمی  ئێران بو  کەم کردنەوەی  بەڵێنەکانی بەرجام  جەختی کرد  هەموو هەنگاوەکانی  ئێران   تەنیا  لە  ڕێگای پێبەندی  سێ  وڵاتی ئورپایی  دەگەڕێتەوە .

سەرپەیڤ