ئاب 15, 2020 12:21 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە جیهان

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕایی ژمارەی رۆژانەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوودا 283 هەزار توشبوی نوێ تۆمارکراون و کۆی توشبووان گەیشتە زیاتر لە 21 ملیۆن و 355 هەزار کەس.

 

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان تێکڕای توشبوانی کۆرۆنا تاوەکو کاتژمێر (8:30) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە گەیشتوەتە 21 ملیۆن و 355 هەزار و 685 کەس، لەو ژمارەیەش 14 ملیۆن و 149 هەزار و 309 توشبو چاکبونەتەوە و 763 هەزار  و 367 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پلەی یەکەم دێت کە تیایدا پێنج ملیۆن و 476 هەزارو 266 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 171 هەزار و 535 کەس گیانیانلەدەستداوە و دو ملیۆن و 875 هەزار و 147 کەسیش چاکبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ئیسپانیا بە پلەی یەکەم دێت لەروی بەرزی ژمارەی توشبوان و تا ئێستا 358 هەزار و 843 توشبو لە وڵاتەدا تۆمارکراوە، لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئێران بە تۆمارکردنی 338 هەزار و 825 توشبووی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی ئەو پەتایەی تێدا دەرکەوتوە.

سەرپەیڤ