ئه‌یلوول 19, 2020 15:40 Asia/Tehran
  • روسیا دو فڕۆکەی سیخوڕیی ئەمریکا و سویدی خستووەتە خوارەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی لە جۆری سوخۆی -27، توانیویانە دو فڕۆکەی سیخوری ئەمریکی و سویدی لە دەریای بەڵتیق بخەنە خوارەوە، لەکاتێکدا هەوڵیانداوە سنووری ئاسمانیی روسیا ببەزێنن.

 

ناوەندی نیشتیمانیی بەرگری سەر بە وەزاڕەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە ، سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی توانیویانە دو فڕۆکەی سیخوڕی ئەمریکی و سویدی لە دەریای بەڵتیک بخەنەخوارەوە، تا رێگریان لێبکەن لە بەزاندنی سنورە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە ئەمریکییەکە لە جۆری "پۆسیدۆن" و فڕۆکە روسییەکەش لە جۆری "گۆڵفستریم" بوە، لەلایەن فڕۆکەی روسی جۆری سوخۆی-27 خراونەتە خوارەوە.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتوە، فڕۆکە جەنگییەکەی روسیا توانیویەتی ریگری لە بەزاندنی ئاسمانی روسیا بگرێت لەلایەن ئەو دو فڕۆکەیەوە، لە هێرشێکی پێچەوانە بە پابەندبون بە بنەما نێودەوڵەتییەکان دو فڕۆکەکەی خستوەتە خوارەوە و خۆی بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە.

پێشتر فەرماندەیی گشتی هێزە ئاسمانییەکانی روسیا رایگەیاندبو، بەم دوایانە فڕۆکەکانی سەر بە هاوپەیمانێتی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە سنورە نیودەوڵەتییەکانی روسی نزیکدەبنەوە، فڕۆکەکان نەک هەر تەنها فڕۆکەی سیخوڕین، بەڵکو چەندین فڕۆکەی جەنگیشیان تێدایە.

سەرپەیڤ