ڕەزامەندبوونی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمەڕفرۆشتنی چەک و چۆڵ بە میسر
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕەزامەند بووە بە گربەستی فرۆشتنی چە و چۆڵ بە میسر.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵئەریی ئەلجەزیرە، بایی ئەم گرێبەستە ٤١٧ ملوێن دۆلار ڕاگەیەندراوە.
وڵاتانی عەرەبی لە گرینگترین بسێنەکانی چەک و چۆڵی ئەمریکا دێنە ئەژمار.
وڵاتانی عەرەبی ڕۆخی باشووریی کەنداوی فارس لەوانە عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و قەتەر لە ساڵێکدا ملیاران دۆلار چەک و چۆڵ لە ئەمریکا دەکڕن.
عەرەبستانی سەعودی ھەر لە یەکەم ساڵی سەرۆک کۆمارەتیی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە چەندین گرێبەستی چەندسەد ملیارد دۆلاریی بۆ کڕینی ھەموو جۆرە چەک و چۆڵێکی سەربازیی لەگەڵ واشێنگتۆن واژۆ کردووە.
عەرەبستانی سەعودی و ئیمارات، بە کڕینی ڕادەیەکی زۆری چەک و چۆڵ لە ئەمریکاو وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا خەریکی کوشت و بڕی جەماوەری بێ دەرەتانی یەمەنن.