یەکێتیی ئەورووپا ھەڕەشەی بایکۆت لە تورکیا دەکات
تشرینی یهکهم 02, 2020 15:29 Asia/Tehran
یەکێتیی ئەورووپا ھەڕەشەی لە تورکیا کردووە کە ئەگەر بێتو «ھەڵخڕاندن» لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست کۆتایی پێ نەھێمێ لەگەڵ بایکۆتی ئەم یەکێتییەدا بەرەوڕوو دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «ئورسولا فۆن در لین» سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ٢٧ وڵاتی ئەندامی ئەورووپا وتی: ئەگەر بێتو تورکیا واز لە «پاڵەپەستۆو ھەڵخڕاندن» لە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست دا نەھێنێ، لەوانەیە بەرەوڕووی بایکۆتی یەکێتییەکەماندا بێتەوە.
«فۆن در لین» پێشی داگرت: یەکێتیی ئەورووپا لە تورکیا چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە لەمەولا واز لە کرداری یەک لایەنەخوازانە بھێنێ، چونکو ئەگەر بێتو ئەو ھەنگاوانەی دووپات بێتەوە، ئەوسا یەکێتیی ئەورووپاش لە تەواوی ئامێروبژارەکانی کەڵک وەردەگرێت.