چین سەرژمێری گشتیی دەکات
حەوتەمین سەرژمێریی نیشتمانیی حەشیمەتی چین بە ئامادەبوونی 7 میلیۆن فەرمانبەری سەرژمێری و بە یارمەتی تەکنلۆژیای نوێ دەسپێبوو .
بە پێی راپۆرتی رادیۆ نێودەوڵەتیی چین ، نینگ جی جی جێگری لیژنەی گەشە و چاکسازیە نیشتمانیەکانی چین رۆژی دوشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆیی دا لە بارەی گرنگایەتیی سەرژمێریی نیشتمانیی گوتی : ئەنجامدانی سەرژمێریی بۆ ئاگاداریی لە داڕشت ، بڵاوبوونەوە و قەبارەی حەشیمەت زۆر گرنگە .
چین لە دەیەی 1990 وە ھەر دەساڵ جارێک سەرژمێری نیشتمانیی ئەنجامداوە و لە سەرژمێریەکانی رابردوودا ژماری دانیشتوانی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە یەک ملیار و 370 میلیۆن کەس .
لەم دەورەی سەرژمێری دا ، دەزگا و تەکنۆلۆژیای دیجیتاڵی دەکاردێن .
ئامێری وەک مۆبایلی زیرەک و کەڵکورگرتن لە داتای گەورەی ئینتەرنێتی رۆڵێکی زۆریان ھەیە لە کۆکردنەوە و تەتەڵەکردنی قەبارەی گەورەی زانیاریەکانی حەشیمەت لە ماوەیەکی کورت دا .