کانونی یه‌که‌م 19, 2020 22:47 Asia/Tehran
  • دەنگدانی پەرلەمانی ئەوروپا بە بەرنامەی بەپەلەی برێگزیت

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ، دەنگیاندا بە بەرنامەی بەپەلەی برێگزیت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ رێگرتن لە پاشاگەردانیی سەرچاوەگرتوو لە جێبەجێکرانی برێگزیتی بێ رێککەوتن ، گەڵاڵەیەکی بەپەلەیان پەسەند کرد . 

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ، یاساگەلێکیان بۆ ماسیگرتن ، کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکان و  ترافیکی ئاسمانیی و رێگاو بانی پەسەند کرد . 

بە ھۆی گشتداگربونی کۆرۆنا ، ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا خوازیاری مۆڵەتی فڕینی فڕۆکە بریتاینەکان لە ئاسمانی ئەوروپا بوون بۆ گواستنەوەی دەواو دەرمان و پێکوتە .

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لە کۆتایی دا ئەولەویەتی خۆیان گەیشتن بە رێککەوتن ناوبرد وبەمحاڵەوە جەختیانکردەوە ئەم رێککەوتنە نابێ بە ھەر نرخێک بەدەست بێت . 

سەرپەیڤ