ئادار 20, 2021 17:14 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان پیرۆبایی نەورۆز دەکات

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە پەیامێک دا ، گەیشتنی ساڵی نوێی هەتاوی و جەژنی نەورۆزی پیرۆزبایی کرد .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ئانتۆنیۆ گوترێش، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لەم پەیامەدا رایگەیاند ، هەر ساڵ نەورۆز نیشاندەری دەسپێکێکی نوێیە و ئەمساڵ گرنگترە لە هەمیشە .

 گوترێش لەم پەیامەدا هەروەها گوتی ،  لە کاتێک دا جیهان هەوڵی شکستدانی ڤایرۆسی کۆڤید 19 ئەدات ، نەورۆز وەک ئیلهامدەری باشبوونەوە و بنیاتنانەوە بە شێوەی داوەرانەتر و پاوەجێ تر و بە هاواهەنگیی لە گەڵ سروشت دەجوڵێتەوە و یەکڕیزی نێوان کومەڵگا و نەوەکان گرنگتر لە هەر کاتێکی دیکەیە .

یەکەم رۆژی نەورۆز لە یونسکۆ دا بە ناوی فەرمیی رۆژی نێودەوڵەتیی نەورۆز و وەک کەلەپووری فەرهەنگی و مەعنەوی مرۆڤ تۆماری جیهان کراوە .

نەورۆز ، لە لانیکەم 16 وڵاتی جیهان پشووی فەرمیە .

سەرپەیڤ